ڕانیە.. تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/5/14 ڕایگەیاند، "ئەو هاووڵاتییە ناوی (د. س) و لەدایکبووی 1999 یە و پیشەی ژنی ماڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی ئایار، لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە".
گوتیشی: "دوای ئەوەی تەرمەکەی بەڕێ کرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و ڕادهستی کەسوکارەکەی کرایەوە".
هێمای بۆ ئەوەش کرد "ناوبراو خاوەنی یەک منداڵە و وتەش لە هاوسەرەکەی وەرگیراوە و ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ هاوسەرەکەی هیچ کێشەیەکیان نەبووە."
ئێستا لەسەر ڕووداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.
باسنیوز
