ڕانیە.. تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە

 ڕانیە.. تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە
لە شارەدێی (چوارقوڕنە)ی سەر بە قەزای ڕانیە، ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە و پۆلیسی سنوورەکەش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ یەکشەممە 2017/5/14 ڕایگەیاند، "ئەو هاووڵاتییە ناوی (د. س) و لەدایکبووی 1999 یە و پیشەی ژنی ماڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی ئایار، لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە".

گوتیشی: "دوای ئەوەی تەرمەکەی بەڕێ کرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و ڕاده‌ستی کەسوکارەکەی کرایەوە".

هێمای بۆ ئەوەش کرد "ناوبراو خاوەنی یەک منداڵە و وتەش لە هاوسەرەکەی وەرگیراوە و ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ هاوسەرەکەی هیچ کێشەیەکیان نەبووە."

ئێستا لەسەر ڕووداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.










باسنیوز
Top