پۆلیسی سلێمانی: کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە راهێنەرەکەی کوشتووە

 پۆلیسی سلێمانی: کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە راهێنەرەکەی کوشتووە
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی بەسەر هاندەران کردووە و راهێنەری یانەی بازیانی کوشتووە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو حاڵەتی کوشتن لە پارێزگای سلێمانی رووی داوە.

سەرکەوت ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، رووداوی یەکەم لەگەڕەکی کانی کوردە ڕوویداوە، کەسێک لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن خزمێکی خۆیەوە کوژراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ”تاوانبارەکە ھەڵھاتووە و دەمانچەکەی بەکەسێکی دیکە فرۆشتووە، بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە تاوانبارەکە دەستگیرکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستبەسەر دەمانچەکەی گیراوە“.

سەبارەت بە رووداوی کوژرانی دیار بەکر، راهێنەری یانەی بازیان لە نزیک یاریگای تاتانی چیا، سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند، دوای یاریەکە، گرژیی کەوتووەتە نێوان هاندەران و ”کەسێکیش بۆ بڵاوەپێکردنی هاندەران، تەقەی کردووە“ و بووەتە هۆی کوژرانی ئەو راهێنەرە.












باسنيوز
Top