ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی تاقيكردنه‌وه وەرزی دووەمى پۆله ناكۆتا‌كانى ده‌ستی پێكرد
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/5/2017 پشتيوان سادق وەزیرى پەروەردەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ياوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ناوه‌ند، سەردانى چەند قوتابخانەيه‌كى ناو شارى هەولێرى کرد و چەندین پۆل و هۆڵى یەکەم تاقیکردنەوەى خولی یەکەم ـ وەرزی دووەمی بەسەر کردەوە.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیر بۆ ئه‌وه‌یه تا لە نزیکەوە ئاگادارى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان و ئامادەکاری مامۆستایان و قوتابیان و تایبەتمەندی هۆڵەکان و گونجاوییان لەگەڵ فەزای تاقیکردنەوەکان بێت.
وەزیرى پەروەردە پاش گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستاکان و پرسیارکردن لە چەن قوتابى و خوێندکارێک سەبارەت بە چۆنیەتى پرسیارەکان و دابەشکردنى هەڵبژاردن و نووسین لە وەڵامدانه‌وه‌ى تاقیکردنەوەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و سوپاسی مامۆستایانی کرد
payamner-
