گه‌رمیان... دزێک خاوەن ماڵ دەکوژێت
رائید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان به ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند، شەوی چوارشەمە لەسەر پێنجشەمە له ناحیه‌ی رزگاری چەند کەسێک بۆ دزیکردن ده‌چنه ماڵی هاوڵاتیەک له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵ دزه‌كان هه‌ڵدێن، یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی دوایان ده‌كه‌وێت و ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و پاشان گیان له ده‌ست ده‌دات.
رائید عەلی جەمال، وتیشی، خاوه‌ن ماڵه‌كه بەسەختی بریندار ده‌بێت، دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەمە لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لەئێستاشدا لەسەرئەم ڕووداوە پۆلیس لەلێکۆڵینەوەدایە و گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا بەردەوامە
payamner-
