په‌كه‌كه له چه‌ند شوێنێكی سلێمانی بازگه‌ی داناوه و باج له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه، راگه‌یاند: "په‌كه‌كه هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی هه‌بێت په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات، بۆیه ئاساییه به‌لایه‌وه له سنووری سلێمانی بیر له هێزی چه‌كدار و چه‌كداركردنی خه‌ڵك بكاته‌وه، چونكه سروشتی خۆی وایه كه پشتی ته‌واوی له‌سه‌ر چه‌ك به‌ستووه".
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه مه‌یلێك بۆ په‌نابردنه به‌ر هێزی چه‌كداری هه‌یه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سلێمانیش بازگه‌یان داناوه، باج و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌تایبه‌ت له شارباژێر و سنووری پێنجوێن و هه‌ورامان".
bas news-
