80 منداڵ له شرنا‌خ كوژراون
لقی ئیسته‌نبۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له ره‌وشی منداڵان كرد له باكووری كوردستان و به خراپترین و مه‌غدوورترین توێژ ناوی بردن. ئاشكرایان كرد له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا 80 منداڵ له شرنا‌خ كوژراون.
به‌هار ئایده‌میر ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكار له منداڵان له كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی توركیا، ئاماژه‌ی به رووداوی 2 هه‌فته به‌ر له ئێستەی سلۆپی كرد، كاتێك سه‌ربازێكی تورك به تانكێك خۆی كێشا به ماڵێكدا و 2 منداڵی به ناوه‌كانی محه‌مه‌د و فوركان شه‌هید كرد. ئه‌و پێی وایه كه ئه‌و رووداوه به هیچ شێوه‌یه‌ك له یادەوەری تاكی توركیادا ناسڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆریش نیگه‌رانی كردوون تاوه‌كو ئێستە تاوانبارەكە سزا نه‌دراوه و ده‌ڵێ ئه‌و سه‌ربازه سه‌رخۆش بووه، بۆیه خۆی به‌و ماڵه‌دا كێشاوه.
به‌هار له درێژه‌ی ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا باسی له‌وه‌ش كرد، كه به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره نافه‌رمییانه‌ی به ده‌ستیان گه‌یشتووه، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ته‌نیا له شرنا‌خ 80 منداڵ به هۆكاری جیا جیا و به نه‌خوازراوی كوژراون.
bas news-
