فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه: مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ ڕزگاركردنى حه‌ویجه ده‌ست پێده‌كات
لیوا "محه‌مه‌د ڕێگر" فه‌رمانده لیواى پێنجى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركوك به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" هێزى پێشمه‌رگه ئاماده‌كارى ته‌واوى كردووه بۆ پرۆسه‌ى ئازادكردنى حه‌ویجه و چه‌كى پێویستیشمان له‌به‌رده‌ستدایه ".
گوتیشى :" ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بڕیار له ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه بدات ".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئه‌وان فه‌رمان له به‌غدا وه‌رده‌گرن یان له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ى پێشمه‌رگه، جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌وان فه‌رمان له هه‌رێم وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات ".
سه‌باره‌ت به‌كاتى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئازادكردنى حه‌ویجه ، لیوا محه‌مه‌د ڕێگر ، ئاشكرایكرد، مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى ئازادكردنه‌كه ده‌ست پێده‌كات، :" ئه‌مه‌ش به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه".
bas news-
