هه‌وڵێكی به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێت
حوسێن یه‌زدانپه‌نا، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه، له محیوه‌ری باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، رایگه‌یاند: "پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له‌هیچ ئۆپهڕاسیۆنێك تێكه‌ڵی یه‌كتری نابن، چونكه ئه‌ركیان جیاوازه، له هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستان پێشمه‌رگه ڕێگای ته‌داخولی هیچ هێزێكی غه‌یری پێشمه‌رگه نادات، ئه‌مه سیاسه‌تی پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باسی له‌وه كردووه كه هیچ ناویهچهكی كوردستان پێویستی به حه‌شدی شه‌عبی نییه، حه‌شد چی ده‌كات خۆی سه‌ربه‌سته، ئه‌گه‌ر خۆی پێویستی به هاوكاری یان بابه‌تێك هه‌یه به گفتوگۆ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه ده‌توانێت به‌ته‌نیا پارێزگاری له كوردستان بكات و پێویستی به‌هیچ هیزێك نییه".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "ده‌بێت حه‌ویجه ئازاد بكرێته‌وه، به‌ڵام ئۆپه‌راسۆنی ئازادكردنی حه‌ویجه ئه‌گه‌ر بێجگه له پێشمه‌رگه هێزه عێراقییه‌كانی بوێت، ئه‌وه هه‌ركه‌سێك له قۆڵی خۆیه‌وه هێرش ده‌كات، كه‌س تێكه‌لی كه‌س ناكرێت، چونكه به‌رپرسانی حه‌شد و سوپای عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو كه بێن له محیوه‌ری ٥وه هێرش بۆ حه‌ویجه بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسی میحوه‌ره ره‌ت كرایه‌وه، قبوڵ ناكرێت هیچ هێزێك له‌م سنووره‌وه هێرش بكات".
روونیشی كرده‌وه: "پیلانێكی دژه كورد و پێشمه‌رگه له كه‌ركووك هه‌یه، به‌غدا ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه دواده‌خات، بۆچی به‌و خه‌یاڵه‌ی دوای ئه‌وه‌ی مووسڵ كۆتایی هات ئه‌و هێزه زۆره‌ی حه‌شد و سوپای عێراق، به‌بیانووی حه‌ویجه له مووسڵه‌وه به‌ره‌و كه‌ركووك بگه‌ڕێنێته‌وه و له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك جێگیریان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێـت ئه‌و هێزه بۆ هه‌ڕه‌شه له چاره‌نووسی كه‌ركووك، ڕیفرادۆم و ئاڵای كوردستان كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه ده‌كه‌ن".
حوسێن یه‌زدانپه‌نا،گوتیشی: "مالیكی پێشووتر ئه‌زموونی لادان له ئه‌خلاقی سیاسی هه‌بووه، كه رێگای دا به هێزه‌كانی سوپای قودسی ئێران له خاڵس و له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هێزه‌كانی موجاهدی خه‌لق بخه‌نه به‌رده‌ستیانه‌وه تا كوشتارگه‌ری گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر پێی بكرێت له‌هیچ هێزێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان درێغی ناكات، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سانی وه‌ك مالیكی بزانن كه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و موجاهدینی خه‌لق، جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و شوێنه‌ی موجاهدینی خه‌لقی له‌ناو براو ئه‌و شوێنه‌ی ئێستا هێزه‌كانی ڕۆژهه‌لات تێدایه، بۆیه مالیكی و داروده‌سته‌ی ئه‌و توانایان نابێت ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌رمان ئه‌گه‌ر سووربن له‌سه‌رمان ئه‌وه شوێنمان دیاره و ئه‌وان هه‌رچیه‌كیان له‌ده‌ست دێت ئه‌وه عه‌رزو ئه‌وه گه‌ز".
باس‌نیوز
