گەرمیان.. چەند دزێک دەچنە سەر ماڵێک و ئەندامێکی خێزانەکە دەکوژن
ڕاید عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: "شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 10/5/2017، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارەدێی ڕزگاری سەر بە شاری کەلار، لە کاتێکدا خێزانێک لە ماڵەکەیاندا نەبوونە، سێ کەس بە مەبەستی دزیکردن، دەچنە سەر ماڵەکەیان".
گوتیشی: "خێزانی ماڵەکە لەکاتی گەڕانەوەیاندا سێ کەس دەبینن، کە لە ماڵەکەیاندان و لەکاتی ھەڵاتنیاندا، کوڕێکی ماڵەکە دەکەوێتە شوێن دزەکان و ئەوانیش تەقەی لێ دەکەن و کوڕەکە بریندار دەکەن".
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی گوت: "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 13/5/2017، لە نەخۆشخانەی سلێمانی بەھۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەو کوڕە گیانی لەدەست دا، کە تەقەی لێ کرابوو".
ئاماژەی بەوەش دا : "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش، کەس دەستگیر نەکراوە".
باسنیوز
