تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان دەستی پێ کرد و وەزیری پەروەردە چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوە بەسەردەکاتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردە، رۆژی شەممە 13.5.2017، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردووە.
لە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکاندا، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە بە یاوەریی چەند بەرپرسێکی وەزارەتەکەی، سەردانی چەند هۆڵێکی تاقیکردنەوەی لە شاری هەولێر، کردووە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پشتیوان سادق گفتوگۆی لەگەڵ مامۆستا سەرپەرشتیارەکان و قوتابییان ”سەبارەت بە چۆنیەتی پرسیارەکان و دابەشکردنی ھەڵبژاردن و نووسین لە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان“ کردووە.
باسنیوز
