كۆندالیزا رایس: كورد شایسته‌ترین پێكھاتەیە له عێراق
رایس له كتێبی "دیموكراسی: داستانی رێگه‌یه‌كی درێژ به‌ره‌و ئازادی" باس له رووداوه‌كانی شه‌ڕی ئازادی عێراق و رۆڵی كورد پاش رووخانی رژێمی به‌عس ده‌كات گرنگترینیان ئەوەیە كە كورد له چوارچێوه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی، خۆی به هێزێكی كاریگه‌ر و لێهاتوو پیشاندا، له به‌رامبه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
"دەشڵێت (كورد) وەك گەلێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌ده‌ست جیاوازی و ئازاری عەرەب و توركەكان دەناڵاند و خه‌ونی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و له عێراق ئه‌و خواسته‌یان نزیك بووه‌ته‌وه له مسۆگەربوونی".
ھەر له باره‌ی كورد له عێراق، رایس باس له‌وه ده‌كات "پاش شه‌ڕی كه‌نداو له‌ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان بووه خاوه‌ن حكومه‌تی خۆی و له ساڵی 2003 پاش كه‌وتنی به‌غدا و روخانی سه‌دام حوسێن، ئه‌زموونی 12 ساڵی رابردووی خۆیان به شیوه‌یه‌كی كاریگه‌ری به‌كاری هێنا و هه‌رێمی كوردستان كاركردێكی كاریگه‌ر و ژێرخانێكی باشتر له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌بوو".
وه‌زیری پێشووتری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دات "كورد لە قوناخی پاش سەدام لە پێكھاتەكانی دیكەی عێراق شایستەتر و ھەماھەنگتر بوو".
پێشی وایه زۆر "شایسته‌بوونی كورد بووه هۆی ئاڵۆزتربوونی سیاسه‌ت له عێراق". بۆ ئەوەش ئاماژە بە "ھەڵوێستی یەكگرتووی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ یەكپارچەیی عێراق دەكات".
ھەر لە باره‌وه، لوری میلرۆی شارەزای كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە بە ملكەچ كردنی بەشی شایستەتربوونی عێراق، ھەولێر بە بەشەكەی كەمتر ناشایستەبوونی لێك دەداتەوە.
رایس لە وتەیەكدا لە قوتابخانەی ھۆپكینز بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشكه‌وتووی نێوده‌وڵه‌تی شتێكی جیاوازی دیكەشی خستەڕوو و گووتی "عێراق بە یارمەتی ئەمریكا بە زوویی شكست بە داعش دەھێنێت، بەڵام دواتر كیشەكە ئەوە دەبێت، عێراق چییە؟"
دەشڵێت "كورد داواكارییەكی نوێیان دەبێت بۆ سەربەخۆیی و لە باشووریش، دەسترویشتووی ئێران زیاتر دەبێت، لە كاتێكدا سوننەكان بێ نەوت دەمێننەوە و ھەست بە ناڕەزایەتی دەكەن".
ھەر لەم بارەوە ئاماژە بەوە دەدات "كۆكردنەوەی عێراق پێكەوە و دامەزراوە دیموكراتەكانی زۆز سەخت دەبێت".
راوێژكاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی تیشكی خستە سەر بڕیاری رووخاندنی رژێمی بەعس و لەم بارەوە گووتی "ھیچ كاتیك بە سەرۆك بوشم نەگوتووە پێویستە ھێزی سەربازی بۆ ھێنانی دیموكراسی بۆ عێراق بەكار بێنی".
ھۆكاری بڕیاری شەڕ بۆ ئەوە گەڕاندەوە "پێمان وابوو ئەو (سەدام) چەكە كۆمەلكوژەكانی نۆژەن كردووەتەوە، ھەربۆیە ھێزی سەربازیمان بەكارھێنا".
رایس لە كتێبەكەیدا بۆ قوناخی پاش سەدام ئاماژەی بەوە داوە، دۆناڵد رامسفێلد پێشنیاری كرد "كەسێكی بەھێزی دیكە" شوێنی سەدام بگرێتەوە. ئەوكات جۆرج بوش لە وەڵامی پرسیاری سەبارەت بە جیگرتنەوەی سەدام، بڕیاری دیموكراسی دابوو.
K24
