پەرلەمانتارێکی گۆڕان: تەندرووستیی نەوشیروان مستەفا زۆر ئاڵۆزە، و تەحەمولی ئەوەی نەماوە قەرەباڵغی دروست ببێت

 پەرلەمانتارێکی گۆڕان: تەندرووستیی نەوشیروان مستەفا زۆر ئاڵۆزە، و   تەحەمولی ئەوەی نەماوە قەرەباڵغی دروست ببێت
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا دوور لە چاوی میدیاکان دەخاتە ڕوو و داوا دەکات، ”ڕەچاوی باری تەندرووستی بکرێت“.



درەنگانی شەوی ڕابردوو، نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، دوور لە چاوی میدیاکان، بۆ کوردستان گەڕایەوە. لەمبارەیەشەوە شیرین ڕەزا، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە ڕاگەیاند: ئەو خۆی کەسایەتی وایە، حەز ناکات خەڵک ماندوو بکات، بێن بۆ پێشوازی، بۆیە خۆی ھاتووەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک سەرەخۆشی لێ بکەن لەبەر کۆچی دوایی خاتوو شوعلە عەلیی هاوسەری، بۆیە ئەو بێدەنگییەی ھەڵبژارد".



پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئەوەشی ئاشکرا کرد: "بەشێک لە ھۆکاری ھەڵبژاردنی بێدەنگ لە کاتی گەڕانەوەی بۆ کوردستان، پەیوەندی بە باری تەندرووستییەوە ھەیە، تەندرووستیی نەوشیروان مستەفا زۆر باش نییە، تەحەمولی ئەوەی نەماوە قەرەباڵغی دروست ببێت، خۆ ئەگەر لە کۆبوونەوە و شتی وادا ڕابگەیەنرایە کە دێتەوە، ئەوە بەشێک لە خەڵکی سلێمانی دەچووە پێشوازی، بەڵام دیارە بارە تەندرووستییەکەی رێگا بەوە نادات کە دەوری قەرەباڵغ ببێت و دەبێت رەچاوی لایەنی پزیشکیش بکات".




باسنیوز
Top