دوو بەرپرسی سەربازیی پەکەکە گیانیان لەدەست دا
بەپێی ئەو زانیارییانەی یەکینەکانی ژنانی پاراستنی گەل کە هێزێکی سەر بە پەکەکەیە، ڕۆژانی 26 و 28ی مانگی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە ئەنجام داوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا، دوو ژنە بەرپرسی سەربازیی پەکەکە کە هەردووکیان ئەندامی کۆنسەی لەشکریی یەکینەکانی ژنانی پاراستنی گەلن، گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکان، نالین مووش کە خەڵکی پارێزگای (مووش)ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 1993 چووەتە ڕیزەکانی پەکەکە، لەگەڵ هێلین دەرسیم کە خەڵکی پارێزگای (دەرسیم)ی باکووری کوردستانە و لە ساڵی 1998 چووەتە ڕیزەکانی پەکەکە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
