سیدەكان.. بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل منداڵێک بوو بە قوربانی

سیدەكان.. بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل منداڵێک بوو بە قوربانی


دوێنێ‌ پێنجشەممە لە دەشتی هێرتی سنووری شارەدێی سیدەكان، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێك گیانی لەدەست دا.



رائید هاوار ئەرگۆشی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەیوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران،، "دوێنێ پێنجشەممە 11-5-2017 ئاگادار كراینەوە بە بوونی تەرمی منداڵێك بەناوی ئەفرین تەها، تەمەن 5 پێنج ساڵ كە لەناو ماڵەكەی خۆیدا، لە گوندی دایلا لە دەشتی هێرت، سەر بەناحیەی سیدەكان لە سنووری شاری سۆران، كە بەهۆی بەركەوتنی ئۆتۆمبێلی باوكی گیانی لەدست دابوو، ڕاستەوخۆ تیمێكی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە بەپێی گوتەی كەسوكاری گوایە ئۆتۆمبێلەكە سویچی لەسەر بووە و لەلایەن منداڵێكی تریانەوە دەستكاری كراوە و ئۆتۆمبێلكە بەسەر ناوبراو كەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە".



گوتیشی "لێكۆڵینەوەكانمان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە راست و دروستی ڕوداوەكە و تەرمی مندالەكەش ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە، داواكارین لە هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك منداڵ بە تەنها لەناو ئۆتۆمبێل بەجێ مەهێلن، بەتایبەتی كاتێك سویچی لەسەر بێت، چونكە ئەمە یەكەم ڕووداو نییە بەم شێوەیە ڕوو دەدات".

bas news-
Top