دووەمین دیداری لالش لە دهۆک بەڕێوە چوو

دووەمین دیداری لالش لە دهۆک بەڕێوە چوو
بەمەبەستی تاوتوێ‌كردنی بارودوخی شنگال و ئێزدییەكان و بەتایبەتی دوای نەمانی رێكخراوی تیروریستیی داعش، دوێنێ پێنجشەممە 11/5/2017 بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش لە شاری دهۆك دووەم دیداری خۆی بەناوی دیداری لالش دەست پێ‌ كرد.



جەعفەر سمۆ، بەرپرسی لە راگەیاندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش لەم بارەوە گوتی: "بە مەبەستی تاوتوێ‌كردنی رەوشی ئێزدییەكان و چونیەتیی ئاوەدانكردنەوەی دووبارەی شنگال و ناوچە ئێزدی نشینەكان بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش كە سەر بە پەرستگای لالشە لە شاری دهۆك، دووەمین دیداری خۆی بەناوی دیداری لالش دەست پێ‌ كرد كە تێیدا چوار كەسایەتیی ناسراو و پسپۆر لە بواری سیاسی و كارگێری و كۆمەڵایەتیی كوردستان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئێزدییەكان و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی شنگال کرد بۆ ئەوەی جارێكی تر ژیانێكی نوێ‌ بەتایبەتی دوای نەمانی داعش لەو ناوچانە دەست پێ‌ بكرێتەوە، چونكە لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە ژیان لەو ناوچانە بە تەواوەتی رووخاوە."



گوتیشی: "دیدارەكە لەژێر روشنایی ڕەوشی ژیانی ئێزیدییەكان و پرۆژەی دەوڵەتی كوردستان بەرێوە چوو، چونكە لە دیدارەكەدا چونیەتیی بەشداربوونی ئێزیدییەكان لە دەوڵەتی كوردستان و ریفراندۆم تاوتوێ‌ كرا، چونكە ئێزیدییەكانیش بەشداری ئەو پرۆژەیە دەبن و رەگەزێكی سەرەكین ."



پرۆژەی (دەوڵەتی كوردستان ) ماوەی دوو ساڵە نێو ئێزدییەكان بووەتە بابەتێكی گەرم و ئەنجومەنی روحانیی ئێزدییەكان پاڵپشتی لەو پرۆژەیە دەكات و ماوەی دوو ساڵە لەسەر یەك دیداری تایبەت لەم بارەوە لە دهۆك ئەنجام دەدرێت.
bas news-
Top