ترەمپ بۆ لاڤرۆڤ: دەبێ ئێران و سووریا کۆنترۆڵ بکەن

ترەمپ بۆ لاڤرۆڤ: دەبێ ئێران و سووریا کۆنترۆڵ بکەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، لە سەردانی خۆی لەگەڵ سێرگێئی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، داوای لێ کردووە تا ئێران و سووریا کۆنترۆڵ بکات.



لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بۆ یەکەمجار لە دوای هاتنە سەرکاری ترەمپ، سەردانی ئەمریکای کردووە و هەتاوی لە کۆشکی سپی، چاوی بە ترامپ کەوت.



لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا ئەوە یەکەمین سەردانی لاڤرۆڤە لە ئەمریکا.



ئامانجی سەرەکیی لاڤرۆڤ لەو چاوپێکەوتنە، ڕاکێشانی پشتیوانیی ئەمریکا لە گەڵاڵەی ڕووسیا بۆ دانانی ناوچەی سەقامگیرە لە سووریا.



ترەمپ لەو چاوپێکەوتنەدا داوای لە سووریا کرد تا دەوڵەتی ئەسەد و هاوپەیمانەکەی واتە ئێران، کۆنترڵ و دەستەمۆ بکات.



بەپێی لێدوانی کۆشکی سپی، ئەمریکا لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لە پێویستیی هاوکاریی ئەمریکا و ڕووسیا بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا کردووە و پێداگریشی کردووە کە ڕووسیا دەبێ "ڕژیمی ئەسەد و هاوپایمانەکەی واتە ئێران، هەروەها نوێنەرەکانی ئێران لە سووریا، کۆنترۆڵ و دەستەمۆ بکات."



میدیاکانی ئێران و لە ناویاندا ماڵپەڕی (تەسنیم) سەردانی لاڤرۆڤ بۆ ئەمریکایان وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، خستووەتە بەرباس و دەستنیشان کردووە.



لاڤرۆڤ بەر لە سەردانەکەی پیداگری کردبوو کە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا و ڕووسیا، بۆ چالاکبوونەوەی پەیوەندیی دیپلۆماتیکی نێوانیان، یەکجار گرنگە، چونکە مسکۆ و واشنتۆن، کاریگەرییەکی زۆریان لە جێگیر و سەقامگیر بوون و تەناهیی نێودەوڵەتیدا هەیە و چاوەڕوان دەکرێت ئەو سەردانانەش ئەو ئامانجانە بپێکن.



بڵاوکراوەی "پۆلیتیکۆ" لەمبارەوە نووسیویەتی کە سەردانی لاڤرۆڤ بۆ ئەمریکا و چاوپێکەوتنی تایبەتی لەگەڵ ترامپ و ڕێکس تەیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەریخست کە مسکۆ و واشنتۆن، لە ئاراستەی باشبوونی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیاندا هەنگاو دەنێن.
bas news-
Top