مەریوان.. هونەرمەندێکی کورد بە ڕووداوێک گیانی لەدەست دا
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، دوێنێ پێنجشەممە 2017/5/11 لە شاری مەریوان عەتا سەعیدی ناسراو بە (عەتای سەی کەریم) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست داوە.
عەتا سەعیدی کوڕی سەید کەریم و هونەرمەندێکی دەنگخۆش و ڕەسەنی دەڤەری مەریوان و کەسێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرەێکی سیاسی بووە.
ئەو هونەرمەندە پێشتر و لە ساڵی هەشتاکان لە گوردانی شوان پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
ئەم بنەماڵە خەباتکار و بەهرەوەرە، لە پاراستنی کۆمەڵێک دق و ئاهەنگی فۆلکلۆری ناوچەی مەریواندا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە و دوو برای دیکەشی بەناوەکانی شەهید جەعەفەر و مووسا هونەرمەند و دەنگخۆش بوون.
bas news-
