مەریوان.. هونەرمەندێکی کورد بە ڕووداوێک گیانی لەدەست دا

مەریوان.. هونەرمەندێکی کورد بە ڕووداوێک گیانی لەدەست دا
دوێنێ پێنجشەممە لە شاری مەریوان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا عەتا سەعیدی هونەرمەندی دەنگخۆشی کورد گیانی لەدەست داوە.



بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، دوێنێ پێنجشەممە 2017/5/11 لە شاری مەریوان عەتا سەعیدی ناسراو بە (عەتای سەی کەریم) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست داوە.



عەتا سەعیدی کوڕی سەید کەریم و هونەرمەندێکی دەنگخۆش و ڕەسەنی دەڤەری مەریوان و کەسێکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرەێکی سیاسی بووە.



ئەو هونەرمەندە پێشتر و لە ساڵی هەشتاکان لە گوردانی شوان پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.



ئەم بنەماڵە خەباتکار و بەهرەوەرە، لە پاراستنی کۆمەڵێک دق و ئاهەنگی فۆلکلۆری ناوچەی مەریواندا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە و دوو برای دیکەشی بەناوەکانی شەهید جەعەفەر و مووسا هونەرمەند و دەنگخۆش بوون.
bas news-
Top