حزبی شویعیی عێراق؛ لەگەڵ ویست و داواکاری گەلی کوردستانداین
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/5/2017 (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی (رائید فه‌همی) سكرتێر و (موفید ئەلجەزائیری) و (بەسام محی) و (شمێران میركل) و (عزەت ئەبوتەمەن) ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە کرد.
له‌دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی( كاوه مه‌حموود) سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و (ئه‌بو كاروان) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه به‌ڕێوه‌چوو، باس له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هەروەها هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان له‌هه‌ر سێ ئاستی ناوخۆیی، ئیقلیمی و جیهانییه‌وه كرا. شاندی میوان رێز و پێزانینیان بۆ قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خوێنی پێشمه‌رگه هه‌بوو و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌شیان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا شاندی میوان بیروبۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و ره‌وه‌شی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی عێراق خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، له‌وباره‌وه شاندی میوان، وێڕای ئاماژه‌دان به مێژووی هاوبه‌ش و خه‌باتی پێكه‌وه‌یی نێوان حزبی شیوعی عێراق و گه‌لی كوردستان راشیانگه‌یاند، كه ئه‌وان وه‌ك حزبی شیوعی هەمیشە له‌گه‌ڵ ویست و داواكاری گه‌لی كوردستاندان.
له‌به‌رانبه‌ردا (سه‌رۆك بارزانی) باسی له مێژووی هاوبه‌ش و پڕ له‌هه‌وراز و نشێوی نێوان گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق كرد و پێشێل‌بوونی شەراكەت و دەستوور كرد و هەروەها تیشكی خستەسەر بابەتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی و هۆكارەكان پێشێل‌بوونی شەراكەت لە عێراقدا.
kdp-
