124 واژۆ بۆ لێ پرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه
به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له دۆخی ئه‌منیی عێراق، واژۆ بۆ لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌مینی عێراق كۆ ده‌كرێته‌وه، له‌ناویاندا هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆی عێراق، ده‌ستنیشان كراون.
د.ماجید شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری، وه‌زیری ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌سره و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌سره ١٢٤ په‌رله‌مانتار واژۆیان كردووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "هۆكاری لێپرسینه‌وه‌شیان په‌یوه‌ندی به پرسی ئه‌منی، ناكۆكی چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌ب، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پرسی سنووره‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "گوایه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاره‌كان رایان گه‌یاندووه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و له‌نزیكترین كاتدا له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
bas news-
