دھۆک.. کەسێک زێری داپیرەی دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، ئاماژە بەوە دەدات کە تاوانبارێکیان لە دەڤەری سیمێڵ دەستگیرکردووە، زێڕی داپیری خۆی دزیوە.
ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، راگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2017 لەسەر دزینی چەند پارچە زێڕێک ئاگادار کراینەوە، دوای بەدواچوون، توانیمان تاوانبارەکە دەستنیشان بکەین و دەستگیری بکەین".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "تاوانبارەکە دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێیەکی قوماری کردووە، زێڕی داپیرەی خۆی دزیبوو، بەپێی ماددەی 443 یاسای عێراقی دەستگیرکرا، دانی بە دزییەکەی ناوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە".
گوتیشی: "لە شارۆچکەی زاخۆ، لە مانگی رابردوودا 21 تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیرکراوە و بەپێی یاسا سزا دراون".
bas news-
