بانکی نێودەوڵەتی یارمەتی کەرتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان دەدات

بانکی نێودەوڵەتی یارمەتی کەرتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان دەدات


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستان کرد.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2017 د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ سیبیل کۆلکسیز، نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی لە ھەرێمی کوردستان کۆبویەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە دروستکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی زیاتر و ئەولەویەتدانی وەزارەتی پەروەردە لە کار و پڕۆژەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ھەردوولا بوو.



نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی، ئامادەیی خۆی لە ھەر جۆرە پاڵپشتی و پەیوەندی و ھاوکارییەکی زیاتری کەرتی پەروەردە و فێرکردن بە ھێزی کاری دەربڕی.


لە کۆتاییشدا وەزیری پەروەردە خۆشحاڵی خۆی و ئامادەیی حکوومەت و وەزارەتی پەروەردەی لە دروستکردنی پەیوەندییە نیشتمانی و پەروەردەییەکان بۆ بەرەو پێش بردنی رەوشی پەروەردە و فێرکردن لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی.

bas news-
Top