کەرکووک.. کارمەندێکی پۆلیس لەلایەن دوو ھاوڕێیەوە کوژرا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، کوژرانی کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوای شاری کەرکووکی لەلایەن دوو ھاوڕێیەوە ڕاگەیاند.
عەقید ئەفراسیاو کامیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو 10 لەسەر 11/5/2017 لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک، بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا لەلایەن دوو ھاوڕێی خۆیەوە کوژراوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، ئەوەشی خستەڕوو: "پاش ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و بکوژەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری کەرکووک دەستگیر کراون".
bas news-
