پەكەكە لە عەفرین ئاڵای سووریا و رووسیای هەڵكرد
له شارۆچكه‌ی عه‌فرینی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی سووریا كە ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر گونده‌كانی ئاكچاباغڵار و ده‌میرئشكی سه‌ر به پارێزگای كلیسی توركیا، هێزەكانی پەیەدەی باڵی رۆژئاوای پەكەكە، ئاڵای رووسیا و سووریایان هه‌ڵكرد.
ئاڵاكان كه به درێژایی سنوور و له‌مه‌ودای دیاریكراودا هه‌ڵواسراون، له گونده‌كانی ئاكچاباغڵار و ده‌میرئشكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی كلیسی توركیاوه به چاو ده‌بینرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له سنووری نێوان توركیا-سووریا كه دروستكردنی دیواری ئه‌منیی درێژه‌ی هه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
bas news-
