ئەنجوومەنی وەزیران، ماوەی پێشكەشكردنی بۆ خوێندنی باڵا درێژ كردهوه
(عەباس ئەكرەم) گوتی، "لە پێناو بەرژەوەندیی خوازیاران و پێدانی دەرفەتی پێشكەشكردن بە خوازیاران، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردن (١) یەك رۆژ، واتە تا كۆتایی دەوامی فەرمیی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (14-5-2017) پرۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا بەردەوام دەبێت".
(ئەكرەم) ڕوونیشی كردەوە، "ڕێككەوتی دەستنیشانكراوی تاقیكردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و، ڕێككەوتی دەستپێكی دەوامی ئاكادیمی بۆ سیسمتەری هاوینەی ساڵی (2016-2017) وەكو خۆی دەمینێتەوە".
سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ خوازیاران لەلایەن وەزارەتەكانەوە، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێ، "دوای ئەوەی وەزارەتەكەمان داوای لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران كرد گشتاندنێك بۆ سەرجەم وەزارەتەكان بكات بۆ پێدانی لارینەبوون بە مەبەستی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە ناوەوەی هەرێم، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (2048) لە ڕێككەوتی (9-5-2017) كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكانی كردووە، بڕیاری دا بە پێدانی لارینەبوون بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی حكوومەت بە مەبەستی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان"
kdp-
