مەحما خەلیل: ٥٠٠خێزان گەڕاونەتەوە شنگال.. ناوچەكانی دیكەیش پەكەكەی لێ نەبێت، خەڵكی بۆ دەگەڕێتەوە
(مەحما خەلیل)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "دوای رزگاركردنی شنگال، لە سەرەتادا خەڵك زۆر بۆی نەدەگەڕایەوە، لەبەر ئەوەی پەكەكەی لێ بوو، بەڵام لە ئێستادا سەنتەری شنگال لەلایەن پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی شارەكەوە پارێزگاری لێ دەكرێت، بۆیە خەڵكی بۆ دەگەڕێتەوە و تاوەكو ئێستایش٥٠٠خێزان گەڕاونەتەوە، هەڵبەت دوای ئەوەی ساڵی خوێندنیش كۆتایی دێت، ژمارەیەكی زیاتری خەڵكی دەگەرێنەوە، چونكە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆری خێزان منداڵەكانیان لە قوابخانەدان."
قایمقامی شنگال گوتیشی، "ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە، ھەموو پێداویستییەكیان بۆ دابین كراوە و داوامان كردووە كە مۆلیدەی كارەبایشیان بۆ دابین بكرێت".
وەك قایمقامی شنگال گوتی، ھەر شوێنێك پەكەكەی لێ بێت خەڵكی بۆی ناگەڕێنەوە و بە مەترسی دەزانن، بۆیە ئەوانەی دەگەڕێنەوە، دێنەوە ئەو ناوچانەی كە ھێزی پێشمەرگە پارێزگارییان لێ دەكات.
kdp-
