سێ هەزار ئاوارەی شنگال لەبەر پەكەكە ناوێرن بگەڕێنەوە
(عەباس ئەمیر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''٢٥ هەزار كەس، كە زیاتر لە 5 هەزار خێزان بوون، لەبەر داعش هاتبوونە سنووری سۆران، كە هەرچوار شارۆچكەی سۆران، مێرگەسوور، چۆمان و ڕواندز دەگرێتەوە.''
(ئەمیر) گوتی: ''دوای ئازادكردنی ناوچەكانیان، ژمارەیەكی زۆر گەڕاونەتەوە و ڕۆژانەیش دەگەڕێنەوە، بەڵام ئەوانەی كە ماونەتەوە كوردانی ئێزدیی خەڵكی شنگالن، كە لە كەمپەكانی جوولەمێرگ، بانەزێوكە، حامیەی ڕواندز و ئاكۆیان، هەروەها بەشێكیشیان لە قەزاكانی مێرگەسوور و قەزای چۆمان نیشتەجێ بوون، نەگەڕاونەتەوە، هۆكاری نەگەڕانەوەیشیان بۆ هەبوونی چەكدارانی پەكەكە دەگەڕێتەوە لەو شوێنانەدا كە دەستیان بەسەردا گرتووە.''
(ئەمیر) ڕوونیشی كردەوە: ''داواكارین پەكەكە هەرچی زووە ناوچەكە چۆڵ بكات، بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و لە ژیانی ئاوارەیی ڕزگاریان بێت.''
kdp-
