فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه: دەبێ لە قوربانیدانی پێشمەرگە سەربەخۆیی بەرهەم بێت
له‌سه‌دا 98ى ناوچه كوردستانییه‌كان ڕزگار كراون
عەمید ڕوکن (ھەژار عومەر)، بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ى داومانه بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، ئێستا له‌سه‌دا 98ى ناوچه كوردستانییه‌كان ڕزگار كراون، ته‌نیا هه‌ندێك شوێنى كه‌م له نیزیك باشوورى شنگال ماون و ئه‌وانیش ئازاد ده‌كرێن.''
بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: ''هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژ به تیرۆریستانى داعش ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه، له‌وانه ڕێگا به دوژمنان نه‌درا، پێ بخه‌نه سه‌ر خاكى پیرۆزى كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر بهاتبان وه‌كو فه‌للووجه و مووسڵ‌یان لێ ده‌كرد، هه‌روه‌ها هه‌موو ناوچه‌كانمان بە قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه ڕزگارى كران، له لایه‌كى تریش پێشمه‌رگه له هه‌موو جیهان ناوى دەرکرد و هاوپه‌یمانانیش دەستیان کرد به یارمه‌تیدانى هێزى پێشمه‌رگه. بێگومان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتى باش به‌ده‌ست هاتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئەو دەستکەوتانە به خوێنى ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان بووه، كه ده‌بێ خوێنی پێشمەرگە سه‌ربه‌خۆییى كوردستانى لێ به‌رهه‌م بێت.''
عەمید ڕوکن (ھەژار عومەر) ئاماژەیشی دا: ''ئامارێكى ته‌واو له كوژراوانى تیرۆریستانى داعش له ماوه‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌دا له‌به‌رده‌ستمدا نییه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زیاتر له 15 هه‌زاریان لێ كوژراوه.''
قۆناخى فیدڕالیمان تێپه‌راند و ئێستاش كاتى سه‌ربه‌خۆییمانه
لیوا (هیوا ماوه‌رانى)، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌ییى سه‌فینى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''هه‌موو میلله‌تێك كه قوربانى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌یە کە سه‌ربه‌خۆ بێت، ئێمه‌ى میلله‌تى كوردیش ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ى داومانه و به سه‌دان هه‌زار شه‌هیدمان داوه، له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیى بووه، قۆناخى فیدڕالیمان تێپه‌راند و ئێستاش كاتى سه‌ربه‌خۆییمانه.''
لیوا (هیوا) ڕاشیگه‌یاند: ''له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانیش پێویسته له ناوخۆ یه‌كرێز بن، چونكه زۆر پێویسته ئه‌گه‌ر یه‌كرێزیی ناوخۆمان هه‌بێت، هیچ دو‌ژمنێك له به‌رامبه‌رمان خۆى ڕاناگرێت.''
خه‌ڵكى كوردستانیش له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدان
عه‌قید (نازم هه‌ركى)یش فه‌رمانده‌ى لیواى10ى پیاده‌ى هه‌ولێرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیانه‌ى داومانه و باب و باپیران و سه‌ركرده‌كانمان خه‌باتیان كردووه و چه‌ندین شۆڕشمان كردووه، هه‌مووى له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیى بووه، ئێستاش ئه‌وكاته هاتووه و پێویسته چى تر دوا نه‌خرێت، به‌خۆشحاڵییه‌وه خه‌ڵكى كوردستانیش له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش پێویسته په‌له بكه‌ن له ده‌ستنیشانكردنى نوێنه‌رانیان بۆ كۆمیته‌ى ڕیفراندۆم.''
عه‌قید (نازم) گوتیشى: ''ئێمه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى قوربانیدانى زیاترین و ئامادەین شه‌هید ببین له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و سنوورى كوردستانى سه‌ربه‌خۆدا.''
موقه‌ده‌م (نه‌جات خوله زرارى)یش ئه‌فسه‌ری میحوه‌رى كه‌ركووك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''شه‌هید و ئه‌نفال و كیمیاباران كراین، به‌ڵام له ڕێڕه‌وى ڕاستى خۆمان لامان نه‌داوه و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ بژین، وه‌كو گه‌لانى تر‌ى جیهان، كه مافى خۆمانه، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانە‌ى ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییدا نین، وادیاره ئه‌و كه‌سانە كورد نین، یان كه‌سێكى خۆفرۆشن له‌پێناو ڕازیكردنى مه‌رامى دوژمنان‌دا.''
(زرارى) گوتیشى: ''وه‌كو پێشمه‌رگه هه‌میشه له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانى)داینه و داواى لێ ده‌كه‌ین، كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ڕابگه‌یەنێت و ئه‌و ئاواته‌مان بۆ بێنێته دى، كه سه‌ربه‌خۆییى كوردستانه، هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌م، بیر له میلله‌ته‌كه‌ى خۆیان بكه‌نه‌وه، كه ئامانجیان چییه، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌سكى خۆیان.''
kdp-
