شەشۆ: ٨٠٠ چەکداری پەکەکە پێوەندییان بە پێشمەرگەوە کردووە
(قاسم شه‌شۆ)، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: ''پلانى ئه‌و پێنج كۆمه‌ڵگه و گوندانه‌ى كه ماون له شنگال ئازاد بكرێن، ئاماده‌یه.''
(شه‌شۆ) گوتیشی: ''جێهێشتنى ڕێزه‌كانى په‌كه‌كه له شنگال به‌رده‌وامه و ڕۆژانه خه‌لكى ئێمه ڕێزهكانیان جێ دێڵن، ئه‌وانه‌یشى تا ئێستا ماون به‌زۆرى ڕایانده‌گرن و منداڵه‌كانیان له خشته ده‌به‌ن، تا ئێستا 800 كه‌س په‌یوه‌ندییان به ڕیزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگەوە كردووه و، 400 كه‌سیان له به‌نداوى مووسڵ ده‌ستیان به مه‌شق و ڕاهێنان كردووه و 400ی تریش ئاماده‌ن، تا پاش ته‌واوبوونى ئه‌وانه‌ى پێشوو، دەست بە مه‌شق و ڕاهێنان بکەن.''
فه‌رمانده‌ى فەرماندەیی شنگال گوتى: ''له دواى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیاوە له شنگال په‌كه‌كه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ی لێ نیشتووه و شپرزه بووه و خاڵه‌كانیان دێنن لە نیزیك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دایانده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ى له كاتى بۆردومانكردنیاندا زیان به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگات.''
(شه‌شۆ) ڕوونیشى كرده‌وه: ''دانانى حزب به ناوى ئێزدى له ڕاستییەوە دووره، هه‌موویان په‌كه‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به فێڵێكى تر خۆیان دیار بخه‌ن، مخابن ته‌نیا بۆ تێكدان و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه و ئامانجیان تێكدانى بارودۆخى شنگال و خراپكردنیهتى، نه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى، خه‌ڵكى شنگالیش بە منداڵ و گه‌نج و پیرەوە ده‌زانن، ئامانجى په‌كه‌كه چییە.''
kdp-
