ئاژگەیی: بریندارانی پێشمەرگە لە برۆکسڵ چارەسەر دەکرێن

 	 ئاژگەیی: بریندارانی پێشمەرگە لە برۆکسڵ چارەسەر دەکرێن
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، یەکەم کاروانی پێشمەرگە بریندارەکان دەگەنە برۆکسڵ و کاروانی دیکەش دەگەن.

(دلاوەر ئاژگەیی)، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوابەدوای هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی هەوڵەکانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ لایەنە ئەوروپییەکان بۆ پشتگیریی باشتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، یەکەم وەجبەی پێشمەرگە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیشتە برۆکسڵ، پایتەختی بەلجیکا و، بە خۆشحاڵییەوە نەشتەرگەریی سەرکەوتوویان بۆ کراوە.''

(دلاوەر ئاژگەیی) گوتی: ''بڕیارە لە ئایندەیەکی نیزیکدا ئەو پێشمەرگانەی کە لە کوردستان پشکنینیان بۆ کراوە و ناونووس کراون، بۆ چارەسەری پزشکی بگەنە برۆکسڵ.''

ئەمە لە کاتێکدایە خەرجی چارەسەری ئەو پێشمەرگانە لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکایە و خەرجی سەفەرکردنیشیان لەسەر ئەرکی ئۆفیسی، (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
kdp-
Top