دھۆک.. کەسێک زێری داپیرەی دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2017 لەسەر دزینی چەند پارچە زێڕێک ئاگادار کراینەوە، دوای بەدواچوون، توانیمان تاوانبارەکە دەستنیشان بکەین و دەستگیری بکەین".
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک، ئەوەشی خستەڕوو: "تاوانبارەکە دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێیەکی قوماری کردووە، زێڕی داپیرەی خۆی دزیبوو، بەپێی ماددەی 443 یاسای عێراقی دەستگیرکرا، دانی بە دزییەکەی ناوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە".
گوتیشی: "لە شارۆچکەی زاخۆ، لە مانگی رابردوودا 21 تۆمەتبار لەسەر دزی دەستگیرکراوە و بەپێی یاسا سزا دراون".
باسنیوز
