124 واژۆ بۆ لێ پرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه
د.ماجید شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری، وه‌زیری ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌سره و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌سره ١٢٤ په‌رله‌مانتار واژۆیان كردووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "هۆكاری لێپرسینه‌وه‌شیان په‌یوه‌ندی به پرسی ئه‌منی، ناكۆكی چه‌ند هۆزێكی عه‌ره‌ب، بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پرسی سنووره‌كانی عێراقه‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "گوایه هه‌ندێك په‌رله‌مانتاره‌كان رایان گه‌یاندووه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه و له‌نزیكترین كاتدا له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه".
باس‌نیوز
