داواده‌كرێت دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك به‌هێز بكرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: "ده‌بێت دۆخی ئه‌منیی كه‌ركووك به‌هێز بكرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه بگیرێته‌به‌ر تا كۆتایی به‌حاڵه‌تی تیرۆری كه‌سایه‌تییه‌كان بكرێت، چونكه له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند كه‌یسێك هه‌بوون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "داوامان كردووه به‌دواداچوونی جدی له‌و باره‌وه بكرێت، خۆشم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌كه كۆبوونه‌وه‌م كردووه و داوام كردووه كه لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه بگاته ده‌رئه‌نجامێك".
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون و دڵنیاكردنی خانه‌واده‌كه‌یان، سه‌ردانی ماڵی شه‌هید محه‌مه‌د یونس و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ركووكم كرد، به‌وه‌ی كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه به‌م نزیكانه به‌سزای یاسای خۆیان ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست خۆشی خۆمان گه‌یانده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ركووك كه توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌ست نیشان بكه‌ن، جگه له‌وه ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركووك، هێرشی داعش، دزی و راو و رووت، كه ماوه‌یه‌كه له كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ ئاسایشی كه‌ركووك باسم كردووه".
باس‌نیوز
