کۆمەڵ و یەکگرتوو کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی ئیسلامییەکان دەکەن
ئەو سەرچاوە گوتی: "بەشێک لە کۆمەڵ داوای پشکی زیاتر دەکەن و یەکگرتووش ڕازی نییە".
ئەحمەد وەرتی سەرۆكی سەنتەری ئایندە بۆ لێكۆڵینەوە و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، گوتی: "سەرکەوتنی ئەو پرۆژەیە بەندە بە نییەت و جدییەتی لایەنەکان، چونکە پێم وایە ئەو دەستەیەی بۆ کاری هاوبەش پێکهێنراوە، هاوسەنگ نین، چونکە نوێنەرانی رێکخراوەکان و کەسایەتییە حکوومییەکان لەناو ئەو دەستەیەدا کەمە، لە کۆیی ١٢ کەس ٣ کەسیان، داناوە و زیاتر بڕیاری سێ لایەنەکەی بەسەردا زاڵە، لەوانەش زیاتر کۆمەڵ و یەکگرتوو، بۆیە خۆشم رەخنەم لە سستیی بەرێوەچوونی ئەو لێژنە و کاری ئەو لێژنە و ئەوانەی سەرقاڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دیداری سلێمانین کە بۆ کەسایەتیی ئەکادیمی تەرخان کرا و بۆچوونیان لەسەر پرۆژەکە و ئەو نەخشەرێگایە دەربڕی، وەلاوە نراون".
سەرۆکی سەنتەری ئایندە لە کۆتاییدا گوتیشی: "زۆر بە سستی پرۆژەکە بەرەوپێشەوە دەچێت و لە پاشەکشە دایە و زیاتر لە شکستەوە نزیکە تا سەرکەوتن، زیاتر کۆمەڵ و یەکگرتووش لەو نێوەندە دان و من داوام کردووە ئەو پرۆژەیە نەمرێنن".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەموو ڕەخنەکان لەسەر شکستی ئەو پرۆژەیە ڕووبەڕووی کۆمەڵ و یەکگرتوو دەکرێنەوە و ڕەنگە ئەم پرۆژەیە بەم شێوەیە هەڵبوەشێتەوە".
باسنیوز
