دهۆک.. مەلا عەلی کەڵەک بە کەفالەت ئازاد کرا

 دهۆک.. مەلا عەلی کەڵەک بە کەفالەت ئازاد کرا
سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک ڕای گەیاند، مەلا عەلی کەڵەک بەپێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی (بەردەڕەش)، بە کەفالەت ئازاد کراوە.

دادوەر محەمەد ئەمین هادی حەسەن، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2017، دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی بەردەڕەش بڕیاری داوە بە کەفالەت، مەلا عەلی کەڵەک ئازاد بکات، تاوەکوو ڕۆژی دادگاییکردنەکەی.

هەر لەمبارەیەوە هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، مەلا عەلیی کەڵەک لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن پۆلیسی بەردەڕەش دەستبەسەر کراوە.










باسنيوز
Top