ھەولێر.. تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو، لە گوندی ئینگلیزی رووداوێکی دزی تۆمار کرا، پۆلیسی ھەولێر دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردەوە و توانی تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات.
ئومێد عارەب، ئەفسەر لە نووسینگەی باکوور، ئەمڕۆ چوارشەممە 10/5/2017 لەوبارەوە ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی کە لەلایەن ھاووڵاتییەک ئاگادار کراینەوە کەوا کەسێکەوە دزی لێکراوە، دەست بەجێ مەفرەزەکانمان گەیشتنە شوێنی تاوان، دەست بە لێکۆڵینەوە و بە دوا داچونێکی ورد کرا، توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیری بکەین".
ئەو ئەفسەرە، ئەوەشی خستەڕوو: "تۆمەتبارەکە ناوی (ئـ. ن . ح) تەمەنی ٣٧ ساڵە، ھاوکات دانی بە تاوانەکەی ناوە کە لە گوندی ئینگلیزی ھەڵساوە بە دزینی بڕی 150,000 دۆلاری ئەمەریکی و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فۆڕد".
ئەوەشی روون کردەوە: "پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادان".
bas news-
