پەكەكە تەقینەوەیەك لە ئاگری ئەنجام دەدات

پەكەكە تەقینەوەیەك لە ئاگری ئەنجام دەدات
دوای نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە له‌ ناوچه‌ی دۆغوبایه‌زیتی سه‌ر به‌ شاری ئاگری، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ تانكێكی سه‌ربازی توركیا، له‌ ئه‌نجامدا 4 سه‌ربازی توركیا برینداربوون.


ئه‌مڕۆ له‌ كاتی گه‌ڕان به‌ دوای ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ئاگری، به‌ هۆی دانانه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ به‌ تانكێكی سه‌ربازی توركیا، له‌ ئه‌نجامدا 4 سه‌رباز بریندار بوون و ئێستە له‌ نه‌خۆشخانه‌ی وانن.


هه‌ر دوای ئه‌و رووداوه‌، هێزێكی زۆری توركیا له‌ چیاكانی ده‌وروبه‌ری ئاگری بڵاوه‌یان پێكراوه‌ و ئۆپه‌راسیۆنی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌ست پێكرد، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكاری برینداربوونی ئه‌و 4 سه‌ربازه‌ توركه‌.
bas news-
Top