بیناڵی یڵدرم: دەبێ ئه‌مریكا یان ئێمه یان پەكەكە هه‌ڵبژێرێ
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به توندی ره‌خنه له‌و بڕیاره‌ی كۆشكی سپی ده‌گرێت به‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازی سوپای سووریای دیموكرات ده‌كه‌ن كه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و هێزه سه‌ر به یه‌په‌گه‌ی باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە، ده‌شڵێ توركیا قبووڵی ناكات.
به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانیا گه‌شت بكات، یڵدرم له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و له‌وێدا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا گرت.
له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا دوێنێ بۆ پڕ چه‌ككردنی پەكەكە دەربڕی، یڵدرم گوتی "ئه‌مریكا ده‌بێت لایه‌نێك هه‌ڵبژێرێ، یان ئێمه یان په‌كه‌كه. پڕچه‌ككردنی پەكەكە به‌لای توركیاوه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵكردن نییه".
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستە له كه‌ناڵی تی ڤی نێتی توركی چه‌ند نووسه‌رێكی سه‌ر به ئاكپارتی هێرشی توندیان كرده سه‌ر ئه‌تاتورك، بۆیه یڵدرم ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و هێرشانه‌ی جێگه‌ی قبوڵ نین و به گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كرێت.
لێیان پرسی ئایا ده‌بێته سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، ئه‌گه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جێ كرا؟ چونكه له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌رۆك وه‌زیران بوونی نییه، ئه‌و گوتی "بۆ ئه‌و بابه‌ته كه‌سی زۆر له من باشتر هه‌یه، بۆیه هه‌ر كه‌سه و بچێت به لای ئیشی خۆیه‌وه".
bas news-
