بەشەخۆراکی 2 ھەزار و ٨٨٥ خێزانی ئاوارە دابین کرا

بەشەخۆراکی 2 ھەزار و ٨٨٥ خێزانی ئاوارە دابین کرا
ئاوارەکان، لە چالاکییەکدا پارسێلی خۆراکی مانگی ئایاری 2 ھەزار و٨٨٥ خێزانی ئاوارەیان دابین کرد.



ئەمڕۆ چوارشەممە 10/٥/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شارۆچکەی شێخان و دەوروبەری، بە ھەماھەنگی بەرنامەی جیھانی خۆراک، بەشەخۆراکی مانگی ئایاری 2 ھەزار و٨٨٥ خێزانی ئاوارەیان دابەش کرد.



ھەر بەشەخۆراکێک پێک دێت لە ٧٣ کیلۆگرام خۆراکی وشک و مانگانە بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک، ھەر مانگێک بەشەخۆراکی زیاتر لە ٢٠ ھەزار خێزانی ئاوارە دابین دەکەن.



ھاوکات دوێنێ سێشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS چالاکییەکییان بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە شەقڵاوە بەڕێوەبرد، لە چالاکییەکەدا سمینارێک لەسەر چۆنیەتی بەکار ھێنانی کەلوپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت بەڕێوەچوو.



ھەر لەو چالاکییەدا، ویلچەیر و عەرەبانە بۆ ١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرا.
bas news-
Top