ئەنقەرە: چه‌كی ئەمەریكا بۆ پەكەكە دەبێتە هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره لەسەر توركیا
مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له ئه‌نكه‌را كۆنگره‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و تیایدا دووپاتی كرده‌وه كه یه‌په‌گه و په‌كه‌كه به لای توركیاوه یه‌ك شتن، ئیتر پێویست ناكات ئه‌مریكا جودایان بكاته‌وه.
گوتیشی "پێویسته جیاوازی بكه‌ین له نێوان عه‌ره‌ب و پەكەكە، پێویسته ره‌قه به عه‌ره‌به‌كان ئازاد بكرێ نه‌ك پەكەكە. هه‌روه‌ها ده‌بێت به جوانی بیر له داهاتووی ره‌قه بكه‌ینه‌وه، چونكه 99% دانیشتوانی رەقه عه‌ره‌بی سونه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی دا كه نابێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له عێراقدا كردیان، له سووریا دووبارە ببێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بپارێزن.
چاوشئۆغلو پێی وایه پێدانی هه‌ر چه‌كێك به پەكەكە له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
bas news-
