پەكەكە و هۆزە عەرەبەكانی حەسەكە دەبێتە شەڕیان
ئەمڕۆ چوارشەممە له باكووری شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان شەڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه و هۆزه عه‌ره‌به‌كان رووی دا. چه‌كدارانی په‌كەكه ماوه‌ی شه‌ش سەعات گوندێكیان گه‌مارۆ دا. دواتر 50 كه‌سی گونده‌كه‌یان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووە، كه ژنیشیان لەنێودایە.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا بڵاوبوونەتەوە، گه‌نجێكی عه‌ره‌ب به ناوی رامی توركی كه له لایه‌ن پەكەكەوە به زۆره‌ملێ به سه‌ربازی گیراوه، هه‌ڵاتووه. بەم هۆیەوە هێزه‌كانی پەكەكە هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی خه‌راب شاعیر و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی گه‌نجه‌كه‌یان داوه، بەم هۆیەوە پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی پەكەكە و دانیشتوانی گونده‌كه رووی داوه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی پێكدادانهكهدا له گونده‌كانی ته‌لوه‌رد، دهلدهره و مهجهبراوه بۆ هاوكاریی گوندنشینه‌كان هاتوون و له ئه‌نجامدا هه‌ردوولا كوژراو و برینداریان لێ كەوتووەتەوە.
چه‌كدارانی پەكەكە ماوه‌ی شه‌ش سەعات گونده‌كه‌یان گه‌مارۆ داوە و دواتر نزیكه‌ی 50 كه‌سیان له دانیشتوانی گونده‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفاندووە كه ژنیشیان لە نێودا بووە.
هه‌فته‌ی رابردووش له شارۆچكه‌ی شه‌دادی پێكدادان له نێوان پەكەكە و هۆزه عه‌ره‌به‌كاندا رووی دابوو.
bas news-
