دوكان.. له ڕووداوێكى هاتوچۆدا چوار هاووڵاتى بوونه قوربانى
سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 10/ 5/ 2017)، له سه‌ر ڕێگاى سلێمانى – دوكان، به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوه چوار هاووڵاتى بوونه قوربانى.
نه‌قیب سائیب سه‌لام، گوته‌بێژى پۆلیسى شار و شاره‌دێكانى پارێزگاى سلێمانى له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند :" ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای دوكان- سلێمانی نزیك بازگه‌ى كه‌ڵه‌وانان ڕووی داوه، كه وه‌ڕگه‌رانى ئۆتۆمبیلێكى جۆرى ته‌كسى بووه".
گوتیشى، ڕووداوه‌كه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونى شوفێره‌كه‌وه بوه به یاساكانى هاتوچۆوه، به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رنشین گیانیانیان له‌ده‌ست داوه و شوفێره‌كه و سه‌رنشینێكى دیكه‌ش بریندار بوون.
نه‌قیب سائیب سه‌لام، باسى ئه‌وه‌شى كرد، تیمه‌كانی هاتوچۆ و پۆلیس و ته‌ندروستی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكى دادوه‌رى گواستراونه‌ته‌وه و برینداره‌كانیش له ژێر چاودێرى پزیشكدان.
bas news-
