دوو کچە كوردى ئێزدى رزگار كران
(حوسێن قایدى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند،" به‌رده‌وامین له ئامانجه‌كه‌مان كه ڕزگاركردنى كه‌سوكارى ئێمه‌یه، وه‌كو نووسینگه‌ى ڕفێنراوانیش به چاودێرى و پشتیوانیى به‌رده‌وامى رێزدار (نێچیرڤان بارزانى)، پاش هه‌وڵ و بزاڤێكى زۆر به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانى پارێزگاى دهۆك، لە شەوی رابردووەوە تا ئەم بەیانیی چوارشه‌ممه‌یە توانیمان دوو منداڵى تر كه كچن له كوردانى ئێزدى، ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى تیرۆریستانى داعشن رزگار بكه‌ین، ته‌مه‌نى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ ٦ ساڵانه و ئه‌وه‌ى تریش كه دوێنێ شه‌و رزگار كرا ١٢ ساڵانە."
ئه‌و منداڵه‌ى ئه‌مڕۆ ئازاد كراوە خه‌لكى گوندى حه‌ردانه و وەک (قایدى) دەڵێ، له نزیكترین كاتدا به كه‌سوكاریان شاد ده‌بنەوە.
به‌رپرسى نووسینگه‌ى ڕفێنراوانى ده‌ستى تیرۆرستانى داعش له شارى دهۆك زیاتر گوتىشی، به ئازادكردنى ئه‌م دوو كچه، ژماره‌ى رزگاربووان گه‌یشته 3 هه‌زار و سێ كه‌س.
kdp-
