فازڵ ڕەئووف: ناچینە نێو کێشەی پارێزگاری سلێمانی

فازڵ ڕەئووف: ناچینە نێو کێشەی پارێزگاری سلێمانی
فازڵ ڕەئوف)، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ، لە کاتی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێی سلێمانیدا پارتی پشتگوێ خرا و ئێستاش ئێمە بە ھیچ شێوەیەک دەستوەرنادەینە چارەکردنی پرسی دانانی پارێزگاری سلێمانی.

(فازڵ ڕەئوف)، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان ھەوڵی دا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە لە ئیدارەی خۆجێی سلێمانیدا بەشدار بێت، بەڵام دوای دانوستان دەرکەوت، لایەنەکان ئامادە نین ھیچ پۆستێکی باڵای سنووری پارێزگای سلێمانی بدەن بە پارتی، ئەو پۆستەی ئەوان بۆ ئیمەیان دانابوو پێی ڕازی نەبووین و ئەوەیشی داوامان کردبوو، ئەوان ڕازی نەبوون، لەبەر ئەوە پارتی لەو سنوورە پشتگوێ خرا و و بەشدارنەبووین لە حکوومەتی خۆجێیی سلێمانیدا.''

دەربارەی کێشەی پارێزگاری سلێمانی (فازڵ ڕەئوف)، کە بەرپرسی لقی ٢١ی پارتیشە لەو سنوورە گوتی: ''لای ھەموولایەک ڕوونە کێشەکە چۆنە و لەسەر پۆستی پارێزگار کێشە ھەیە و سلێمانی گیری خواردووە بەدەست نەبوونی پارێزگارەوە، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی لە حکوومەتی سلێمانیدا بەشدارنین، بە ھیچ شێوەیەک دەست ناخەینە نێو پرسی پارێزگار و بۆ ئێمە کێ پارێزگار دەبێت و کێشەکە چۆن چارە دەکرێت، گرینگ نییە.''
kdp-
Top