سلێمانی.. خولێکی ھۆشیاریی یاسایی بۆ پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان ئەنجام کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/5/2017 بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی یاسایی کارمەندانی بەشی پۆلیسی پارێزگاری چالاکییە مەدەنییەکان، ھەردوو بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی و مەعنەوی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بەھاوکاری رێکخراوی (D.H.R.D) خولێک بۆ کارمەندانی بەشەکە کرایەوە و ھەفتەیەک دەخایەنێت.
لەخولەکەدا چەند بابەتێکی یاسایی، دەرونناسی، کۆمەڵایەتی و ھونەری مامەڵەکردن پێشکەش کرا، وانەکان لەلایەن کەسانی پسپۆر، مامۆستایانی زانکۆوە پێشکەش کراوە و ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
باسنيوز
