په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: هه‌ڵكردنی ئاڵای په‌كه‌كه له كه‌ركووك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره
محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رای گه‌یاند: "ئاڵای حزبی ده‌بێت له‌سه‌ر باره‌گاكان هه‌ڵبدرێت، حزبه كوردستانییه‌كان بۆیان هه‌یه ئاڵای خۆیان له‌سه‌ر باره‌گانیان هه‌ڵبكه‌ن، به‌ڵام له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو له ساڵیادی حزبه‌كه‌یان، به‌ره‌ی توركمانی ئاڵای توركیایان هه‌ڵكرد، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ئاڵای په‌كه‌كه‌ش هه‌ڵكرا، بۆیه داواكارین ئاڵای هیچ ده‌وڵه‌تێك له كه‌ركووك هه‌ڵنه‌كرێت ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر ئاڵای حزبه‌كانیش هه‌ڵبكرێت، ئه‌و ئاڵای ئه‌و حزبانه‌ی كه كوردستانی نین، كه‌س بۆی نییه هه‌ڵیان بكات، هه‌ڵكردنی ئاڵای په‌كه‌كه و توركیا له كه‌ركووك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره و ده‌بێت نه‌مێنن".
باس‌نیوز
