حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی خوێندنی فەرمانبەران دەردەکات

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی خوێندنی فەرمانبەران دەردەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەبارەی خویندنی فەرمانبەرانی حکوومەت دەردەکات.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بڕیارەکە جیاکراوەتەوە و بڕیارەکە نایانگرێتەوە.

هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەزارەتەکان دەتوانن ”لاری نەبوون“ بدەنە فەرمانبەرانی خۆیان بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) ”لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان“ و بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی زانستی.

ئەو فەرمانبەرانە دەتوانن ”بەبێ هیچ ئیلتیزامێک“ درێژە بە خوێندن بدەن تاوەکو دەرچوونی پەیڕەوی تایبەت بە مۆڵەتی خوێندن لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.















باسنیوز
Top