پەکەکە 13 ئەندامانی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنەکەسە دەستگیر دەکات
بەپێی بەیاننامەیەکی سەنتەری دیموکراتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، چەکدارانی پەیەدە جارێکی دیکە بارەگای ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنەکەسەیان لە شاری قامیشلۆ داخستووە، دوای ئەوەی بەهۆی زەبروزەنگی ئەندام و چەکدارانی پەیەدە داخرابوو.
هاوکات لەگەڵ داخستنی بارەگاکە، هەموو ئەندامەکانی ئەمیندارێتییەکە دەستگیر کراون، کە ئەمانەن:
- موحسین تاهیر
- عەبدولسەمەد برۆ
- فەسڵە یوسف
- تارین مەتینی
- محەمەدەمین حوسام
- مەحموود مەلا
- ئەحمەد عەجە
- تاهیر حەساف
- مەحموود حاجی عەلی
- نورەدین فەتاح
- قاسم شەریف
- فەتحی گدۆ
- فەرها تەمێ
هەروەها رۆژی دووشەممە 8.5.2017 چەکدارانی پەیەدە لە شاری کۆبانێ د. محەمەد ئەحمەد بەرزای، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و کازاخستانیان دەستگیر کردووە، کە بە سەردانێک چووبووە گوندەکەی خۆی.
باسنیوز
