وه‌زاره‌تی ناوخۆ شوێنگره‌وه‌ی سه‌ردار قادر دیاریده‌كات
وه‌زاره‌ته‌كه له نوسراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌ردار قادر له بری پارێزگاری سلێمانی، عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی جێگری پارێزگاری سلێمانی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
لای خۆشیه‌وه، عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی به‌خه‌ندانی راگه‌یاند تائێستا نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌فه‌رمی به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه، "به‌ڵام نوسراوی له‌و شێوه‌یه فه‌رمانه‌و له‌كاتی گه‌یشتنیدا مه‌رجه جێبه‌جێبكرێت و ناتوانم ره‌تی بكه‌مه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی 15 رۆژه ئیشوكاره‌كانی هاوڵاتیان له پارێزگای سلێمانی وه‌ستاوه‌و ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و بۆ ئه‌وه‌یه كاره‌كان ئه‌نجام بدرێن رانه‌وه‌ستن.
خه‌ندان
